رێواز فایه‌ق گله‌یی ده‌كات
هه‌رێمی كوردستانی پشتگوێ خستووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق، گله‌یی له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24، سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حه‌لبووسی بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی ناوه‌نده عێراقییه‌كان له باره‌ی هه‌مواری ده‌ستووره‌وه، رێواز فایه‌ق گوتی: "به‌داخه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتی هه‌موو زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی كردووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان بۆ هیچ ناوه‌ندێك نامه‌ی نه‌ناردووه".
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق پێكهێنراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "محه‌مه‌د حه‌لبووسی" داوای له زانكۆ و ناوه‌نده رۆشنبیرییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردووه، بۆچوونی خۆیان له باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ره‌وانه‌ی لیژنه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام هیچ په‌یامێكی بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كردووه.