ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح ئاشكرا دەكرێت
گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەری سەرەكی كراوە
K24 - ھەولێر
دوای كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا كرا.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە رۆژنامەنووسانی گوت: "لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێم و سەرۆك كۆمار باس لە ھەموار كردنەوەی دەستووری عێراق كرا. ئەوە خرایەڕوو كە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ھەموار كردنەوەی دەستوورە بە جۆرێك باشتربێت لەوەی كە ئێستا ھەیە و خزمەتی زیاتری گەلانی عێراق بكات".
ھەروەھا ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەگشتی گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەر بوون، كە بریتی بوون لە ھەموار كردنەوەی دەستووری عێراق و خۆپیشاندانەكانی ئێستای عێراق".
گوتیشی: "تەوەرێكی دیكە كە قسەی لەبارەوە كرا، ھاوپەیمانی كوردستانی بوو، كە گرنگە فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق ھاودەنگ و ھاوھەڵوێست بن، بەتایبەتی لەسەر ھەمواركردنەوەی دەستوور".
ھ.م