بانکی ناوەندی چین: هیچ دراوێکی ئەلیکترۆنی دەرناکەین

رەتیکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

بانکی ناوەندی "چین" لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە، بە نیاز بن لە داهاتووێکی نزیکدا دراوی ئەلیکترۆنی دەربکەن، یاخود رێگە بە هیچ سەکۆیەک بدەن بۆ ئەوەی مامەڵەی دراوە ئەلیکترۆنییەکانی لەسەر بکرێت.

هاوکات بانکەکە راشیگه‌یاند، تا ئێستا لە توێژینەوە دان بۆ دەرکردنی دراوێکی تایبەت بەخۆیان، بەڵام خشتەی دیاریکراو نییە، کە کەی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە چین هەوڵدەدات دراوێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خۆی دەربکات، بۆ ئەوەی هاوسەنگی بکان لە نێوان ئەو هاووڵاتیانەی نایانەوێت ئاشکرا بن کە مامەڵە بە دراوی ئەلیکترۆنی دەکەن و کۆنترۆڵی زانیارییەکانیان بکات بۆ رووبەڕووبوونەوە لە تاوانە داراییەکان.

هاوکات بانکی ناوەندی "چین" ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم بانکی ناوەندی کە دراوی ئەلیکترۆنی دەربکات، بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ بەکاربەران و کۆمپانیاکان بکات لە مامەڵەکردنی ئەلیکترۆنی نێوانیان لەسەر ئەژماری بانکی.