مالیكی ستایشی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
مالیكی: گۆڕانكاری له رێگه‌ی چوارچێوه ده‌ستوورییه‌كان ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
نووری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی دۆخی عێراق ستایشی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان تۆمار ده‌كرێت.
مالیكی گووتیشی: گۆڕانكاری به ئارامی ده‌كرێت و له رێگه‌ی چوارچێوه ده‌ستوورییه‌كان، نه‌ك له رێگه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه دروستكراوه و ژیانی گشتی و تایبه‌تی په‌كخستووه، كه ئه‌مه گۆڕانكاری دروست ناكات.
H.B