گه‌نجێك له داخی هێزه ئه‌منییه‌كان شێر ده‌باته خۆپیشاندان
به ڤیدیۆ.. هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی سه‌گیان كردبوو ئه‌ویش شێریان بۆ ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی سه‌گی پۆلیسیان كردبوو، خۆپیشانده‌رێكی بابلی، به هه‌مان شێوه وه‌ڵامی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌داته‌وه.
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆپیشانده‌رێك، شێرێك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته خۆپیشاندانه‌كانی بابل و له پشته‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك سه‌ری خستووه و ئاڵایه‌كی عێراقیشی پێداداوه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌نجه‌كه خاوه‌نی شێرهكهیه و پێده‌چێت له بچووكییه‌وه خۆی په‌روه‌رده‌ی كردبێت.
ده‌ركه‌وتنی شێره‌كه به‌م شێوه‌یه، بووه‌ته‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی خۆپیشانده‌ران و میدیاكانیش، به‌شێك له خۆپیشانده‌رانیش سه‌رنجیان له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌ماوه و سه‌رقاڵی تۆماركردنی ڤیدیۆیی شێرهكهن، به‌ڵام به كه‌مێك ترسه‌وه.