ئه‌ردۆغان: پێویسته ئه‌مه‌ریكا مه‌زلوم عه‌بدی راده‌ستی ئێمه بكات
"ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێن ده‌ست به هێرشه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا مه‌زلوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی كشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" راده‌ستی ئه‌نقه‌ر بكات و گوتیشی: خاڵێكی چاودیری له نزیك منبج داده‌نێین.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا مه‌زڵوم عه‌بدی راده‌ستمان بكات و ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی دادی توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواكارییه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به واشنتن ده‌كات.
ئه‌ردۆغان ده‌شڵێت: سه‌رۆك و ده‌وڵه‌ته هه‌ره زلهێزه‌كانی جیهان، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی په‌یه‌ده كۆده‌بنه‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، نیگه‌رانی خۆمان له‌باره‌ی نامهگۆڕینهوهكهی دۆناڵد تره‌مپ و مه‌زلوم عه‌بدی به تره‌مپ راگه‌یاندووه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا گووتیشی: ئه‌وان به بینینی ئه‌و دیمه‌نانه زۆر خه‌مبارن، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ نه‌كرێن، جارێكی دیكه ده‌ست به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا داوای له توركیا كردووه نه‌چێته كۆبانێ، به‌ڵام رووسیا داوای پێچه‌وانه‌ی له ئه‌وان كردووه.
ئه‌م گوتانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه هاتوون، كه تا ئێستا زیاتر له جارێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به مه‌زڵوم عه‌بدییه‌وه كردووه و رۆڵی كوردی له شه‌ڕی دژ به داعش به‌رز نرخاندووه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ كورد كردووه‌ته‌وه، هاوكات شه‌وی رابردووش سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا له رێگه‌ی پردی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه په‌یوه‌ندی به فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌وه كرد و دڵنیایی دایه عه‌بدی، كه پێویست ناكات هاووڵاتیانی كورد له نزیك سنووری توركیا ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و گوتیشی: ئه‌ركی پارێزگاریكردن له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی رووسیایه.
H.B