تره‌مپ: حه‌زم له نه‌وته و هێزه‌كانمان كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا ده‌پارێزن
واشنتن تێکەڵی ناوچەی ئارام نابێت
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووپاتیدەکاتەوە؛ بەشێک لە سەربازەکانی بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لە رۆژئاوای کوردستان دەهێڵێتەوە بۆ پارێزگاریكردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
تره‌مپ راشكاوانه ده‌ڵێت: "حه‌زم له نه‌وته و هێزه‌كانمان كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا ده‌پارێزن و با هێزه‌كانی دیكه‌ش سنووره‌كان بپارێزن".
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت سەردانی کۆشکی سپی بکات و واشنتنیش بڕیاریداوە تێکەڵی ناوچەی ئارام نەبێت.