چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی عه‌ین عیسا یاخی ده‌بن و پشێوی ده‌هێننه‌وه
ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری داعش له گرتووخانه‌ی عه‌ین عیسا رایانكرد
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هاواری نزیك له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له رۆژئاوای كوردستان، چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی عه‌ین عیسای باكووری ره‌ققه یاخیبوونه و ئاگریان له گرتووخانه‌كه به‌رداوه و زانیاریه‌كانیش ئاماژه به راكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره زیندانیكراوه‌كانی ئه‌و گرتووخانه‌یه ده‌كه‌ن.
ئه‌و گرتووخانه‌یه تایبه‌ت بۆ زیندانیكراوانی داعشه بیانییه‌كان درووستكراوه، كه له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون و به سه‌دان چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له‌و گرتووخانه‌یه زیندانیكراون.
پێشتریش به‌هۆی بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر كه‌مپی عه‌ین عیسای خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری گرێ سپی، ژماره‌یه‌كی زۆری خێزانه‌كانی داعش له‌و كه‌مپه رایانكرد.
دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا، ماوه‌ی 5 رۆژه توركیا به هاوكاری گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ستیان به هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له دژی هێزه كوردییه‌كان كردووه.
ئه‌و هێرشه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و هێرشه‌وه چه‌ندین وڵات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هۆشدارییان دا، كه ئه‌و هێرشه مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و گرتووخانانه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش تێیدا زیندانیكراون و له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ن.
وته‌بێژی حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له راكردنی 800 كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی داعش له كه‌مپی عه‌ین عیسای رۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانه.
H.B