ترەمپ له‌ وه‌ڵامی كوردستان24دا: پەیوەندیی باشمان لەگەڵ کورد هەیە

"رۆڵی کورد لە شەڕی داعش دا زۆر گەورە بوو"

K24 - ھەولێر

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێكی كوردستان24 ترەمپ رایگەیاند، پەیوەندیی باشمان لەگەڵ كورد ھەیە و لە شەڕی داعش رۆڵی كاریگەریان ھەیە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە وەڵامی پرسیارێکی ھاوكارمان رەحیم رەشیدی رایگەیاند، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ کورد هەیە و کوردیش لە شەڕی دژی داعشدا رۆڵی زۆر گەورەیان هەبووە.

ھەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند "ئێمە کێشەمان لەگەڵ کورد نییە بەڵکو کێشەی ئێمە لەگەڵ یەپەگە و پەیەدەیە کە دوو باڵی پەکەکەن لە سووریا".

هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد کە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی پرۆسەی گەڕاندنەوەی پەنابەران دەستیپێکردووە و گوتیشی "ئامانجی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی جێگیرکردنی دوو ملیۆن پەنابەرە لە سنووری عێراقەوە تاوەکو شاری رەققە".

ھ.م