له‌نده‌ن.. دیدارێك له نێوان یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێم و ژووره بازرگانییه‌كانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو
دیداری بازرگانی "ئای بی بی سی" له له‌نده‌ن به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
دیداری بازرگانی "ئای بی بی سی" له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌رده‌وامه و یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش كه له‌و دیداره‌دا به‌شداره، له‌سه‌ر دیداره بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی بیانی به‌رده‌وامه.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی دهۆك له لێدوانێكدا بۆ نێردراوی كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆش له دووه‌م رۆژی دیداری "ئای بی بی سی" ـدا دیدارێكی بازرگانی له نێوان یه‌كێتی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو.
H.B