ڤیدیۆی رفاندنی به‌رپرسێكی باڵای عێراق بڵاوكرایه‌وه
به‌ڤیدیۆ.. له ناوه‌ڕاستی شه‌قام رێگه‌ی پێده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه ده‌ڕفێنرێت، كه به دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆی، رێگه‌ی پێده‌گرن و له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌هێننه خواره‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه ناوی دکتۆر یاسر عەبدولجەباره، بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای باڵا و پێشخستنی ئەمنی و کارگێڕیيه لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه 3 رۆژ به‌ر له ئێستا، له ناوچه‌ی جادرییەی بەغدا رفێنراوه و ئەمڕۆش ڤیدیۆی رفاندنەکەی بڵاوکرایەوە، تا ئێستاش هۆکاری رفاندنەکە و ناسنامەی رفێنەران ئاشکرانین.
ئەوەی جێی سەرنجە، بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لەکاتی رفاندنەکە هیچ کاردانەوە یان بەرەنگارییەك ناکات.
ئ. م