ڤیدیۆی رفاندنی به‌رپرسێكی باڵای عێراق بڵاوكرایه‌وه‌

به‌ڤیدیۆ.. له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قام رێگه‌ی پێده‌گرن

K24 - هه‌ولێر:

به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ ده‌ڕفێنرێت، كه‌ به‌ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆی، رێگه‌ی پێده‌گرن و له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ده‌هێننه‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ناوی دکتۆر یاسر عەبدولجەباره‌، بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای باڵا و پێشخستنی ئەمنی و کارگێڕیيه‌ لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.

به‌ گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ 3 رۆژ به‌ر له‌ ئێستا، له‌ ناوچه‌ی جادرییەی بەغدا رفێنراوه‌ و ئەمڕۆش ڤیدیۆی رفاندنەکەی بڵاوکرایەوە، تا ئێستاش هۆکاری رفاندنەکە و ناسنامەی رفێنەران ئاشکرانین.

ئەوەی جێی سەرنجە، بەرپرسەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لەکاتی رفاندنەکە هیچ کاردانەوە یان بەرەنگارییەك ناکات.

ئ. م