حكوومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
كاركردن له 50 پرۆژه ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی و گرنگ له سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، یه‌كێك له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی درووستكردنی شه‌قامی 100 مه‌ترییه له شاره‌كه.
زاگرۆس فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی پڕۆژه‌كان له وه‌زاره‌تی پلاندانان، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی راگیرا‌و ده‌ستیان پێكراوه‌ته‌وه.
زاگرۆس فه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پاره‌یه‌كی كه‌میشی هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و پرۆژانه به‌رده‌وام بن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تا ئێستا كاركردن له 50 پرۆژه ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، له‌وانه‌ش23یان ده‌كه‌ونه پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، زۆربه‌ی پرۆژه‌كان، پرۆژه‌ی به‌رده‌وام بوون، كه ساڵانی رابردوو گرێبه‌ستیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاركردن تێیاندا وه‌ستاون، ئێستا جارێكی دیكه داوا له به‌ڵێنده‌ران كراوه ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
ئ. م