"گۆڕانكاریی له‌ پۆسته‌ ئیدارییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت"

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر متمانەی بە جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دا

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئاشکرای دەکات، گۆرانکاری لە پۆستە باڵاکانی ھەولێر پرۆسەیەکی بەردەوام دەبێت، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت، گۆرانکاریەکان پێویستن بەڵام پێش ئەوەی متمانەیان پێبدرێت،  پێویستە لایەنەکان لەسەر ئاستی باڵا رێککەوتنی لەسەر بکەن. 

جێگری پارێزگاری ھەولێر بۆ کاروباری کارگێری و بەرێوەبەری گشتی تەندرووستی ھەولێر، لە ئەنجوومەنی پارێزگای شارەکە متمانەی زۆرینەی ئەندامانیان بەدەستھێنا، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و لە ماوەکانی داھاتووشدا، چەند پۆستێکی لە حکوومەتی خۆجێيی ھەولێر گۆرانکاریان تیادا دەکرێت، کە بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و بەرێوەبەری ناحیە دەگرێتەوە.

فراکسیۆنەکان ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر پێیانوایە، گۆڕانکاریيەکان بە پشت بەستن بەو پەیامە چاکسازیە دەکرێت کە کابینەی نۆیەم ھەڵی گرتووە، بۆیە گۆڕانکاریی لە پۆستەکان ھەنگاوێکی گرنگی چاکسازیە و ئەوان پشتگیری دەکەن.