لیندسی گراهام باس له مشتومڕی خۆی و ئهردۆغان دهكات
له كۆبوونهوهكهی نێوان ترهمپ و ئهردۆغان بهشدار بووه.. لیندسی گراهام لهسهر كورد چی به ئهردۆغان گوتووه؟
K24 - ههولێر:
گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهام، کە لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەمریکا و تورکیا بەشداربوو، رایگەیاند کە ئەردۆغان ڤیدیۆی "هێرشە تیرۆریستییەکانی پەکەکەی" نیشان دا، ئەویش پێیگوتووە: "دەتەوێت ڤیدیۆی هێرشەکانی تورکیات بۆسەر سوریا نیشان بدەین؟".
لیندسی گراهام، ئاماژەی بەوەشدا کە ناوچەی ئارامیان دەوێت له سووریا، بەڵام نابێت تورکیا و رووسیا و ئەسەد بەڕێوەی ببهن.
ئهو گهوره سیناتۆرهی كۆمارییهكان گوتیشی: "یەپەگە و کورد لە یارمەتیدانی ئەمریکا دژی داعش قوربانیان داوە".
راشیگەیاند، كە دەیانەوێت پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا هەبێت، بەڵام هەرگیز رێگە نادەن سیستەمی ئێس 400 بچێتە سەر هێڵ، چونکە دژی بەرژەوەندی ئەمریکا و فڕۆکەی ئێف سی و پێنجە.
ئ. م