ئیمارات و میسر رێککەوتنێکی 20 ملیار دۆلاری واژوو دەکەن

لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر

K24 – هه‌ولێر:

محەمەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی رایگەیاند، لەگەڵ میسر رێککەوتنێکی 20 ملیار دۆلاریان واژوو کردووە.

جێنشینی ئەبوزەبی راشیگەیاند، لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر لەسەر سەکۆیەکی ستراتیژی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات رێککەوتوون کە بەهاکەی 20 ملیار دۆلاری ئەمه‌ریکیە، بۆ ئەوەی پڕۆژەی هاوبەش ئەنجامبدەن کە سوودی گەورەی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەبێت بۆ میسر و ئیمارات.

ئەم رێککەوتنەش دوای سەردانی فەرمی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر دێت بۆ ئیمارات، کە ئامانج لێی تاوتوێکردن و راوێژکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵاتە لە زۆربەی بوارە هاوبەشەکاندا.