به داوایه‌كی به‌ره‌ی توركمانی مه‌ترسی راسته‌قینه ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ركووك
هه‌مواری ده‌ستووری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌ته یان ئاسته‌نگ؟
K24 - كه‌ركووك:
جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی کە حزبەکەیان لە لێژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق ئەندامە دەڵێت: "داوامان کردووە ماددەی 140 هەموار بکرێتەوە و بگۆڕدرێت بەماددەیەکی دیکە".
داواکارییهکەی تورکمانەکان بۆ ئەوەیە كه پرۆسه‌ی راپرسی له چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 نه‌مێنێت كه به گوێره‌ی ئه‌و مادده‌یه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت، بەڵام ھاووڵاتییانی كورد لە كەركووك دەڵێن، گرنگە بە ھەر شێوەیەك بێت، ئەندامانی هەمواری دەستوور رێگە نەدەن ئەو مادەیە دەستکاریی بکرێت، چونکە ماددەی 140 باشترین چارەسەرە بۆ دۆخی کەرکووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان.
حه‌سه‌ن تۆران، جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێت: "ئەگەر ماددەی 140 ماددەیەکی تەوافوقی بووایە و بتوانریە جێبەجێبکرێت، ئەوە لەساڵی 2007ـەوە جێبەجێکرابوو، یەکێك لەداواکارییەکانمان لە لێژنەی هەمواری دەستوور، گۆڕینی ماددەی 140 دەبێت".
پەرلەمانی عێراق لێژنەیەکی بۆ هەمواری دەستووری عێراق پێکهێناوە و لێژنەکە دەستبەکار بووە، بڕیارە هەر بڕگە و ماددەیەکی دەستووری کە پێویستی بەگۆڕین یان دەستکاریکردن هه‌بێت، ئەو لێژنەیە هه‌مواری ده‌كه‌نه‌وه، بەڵام تاکو ئێستا دیار نیيە کە ئایە دەستکاری مادەی 140 دەکرێت یاخود نا.
ئ. م