قادر حەمەجان: مژده‌ به‌ خه‌ڵك ده‌ده‌ین كۆنگره‌ ببه‌ستین و بڕیاری دواخستنی نه‌دراوه‌

"وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی پێویستە یەكڕیز و یەكگرتووبین"

K24 - سلێمانی:

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەربارەی یەكلاییكردنەوەی پۆستە حكوومییەكان كە بەركەوتەی یەكێتین دەڵێ بە گوێرەی رێككەوتنە سیاسییەی لەگەڵ پارتی ھەمانە، تەواوی پۆستەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكلایی دەكەینەوە.

حاکم قادر حەمەجان جەخت لەیەكڕیزی لایەنەكان دەكاتەوە و رایدەگەینێت كە بۆ ئەوەی كورد رووبەڕووی ھەموو پێشھاتەكان ببێتەوە وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی پێویستە یەكڕیز و یەكگرتووبین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ رێكاره‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر و كۆنگره‌ش ده‌به‌ستن و دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی كۆنگره‌ نه‌دراوه‌.

ئ. م