ئەمریکا سیاسهتی بهرامبهر کورد روون نییە
جۆناسان راندڵ
رۆژنامەنووس و نووسەری ناوداری ئەمریکا، جۆناسان راندڵ له ههڤپهیڤینێكی تایبهتدا بۆ كوردستان24 باسی بهسهرهات و ژیانی خۆی دهكات لهگهڵ كورد و سهركردایهتی كوردستان، ئهو رۆژنامهنووسه ئهمریكییه كه كتێبێكی تایبهت لهسهر پرسی كورد ههیه بهناوی "لهدوای ئهو ههموو زانیارییه، لێبوردهیی چی" له ههڤپهیڤینهكهیدا لهگهڵ كوردستان24 رایدهگهیهنێت كورد مێژوویهكی تاڵی ههبووه و ههمیشهش وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوا و وڵاته دراوسێكانی بهردهوام ناكۆكیان لهنێو كوردا قۆستوویانهتهوه و تا ئێستا ئهمریكاش سیاسهتێكی روونی بهرامبهر به كورد نییه.
رۆژنامەنووس و نووسەری ناوداری ئەمریکا، جۆناسان راندڵ، لە دوایین پەرتووکی خۆی بە نوونیشانی "ئافتەر سەچ نۆلێج، وەت فۆرگیڤنیس، مای ئێنکاونتەر و زه کوردستان، ئاماژەی بۆ سەربوەردەی خۆی داوە لە کوردستان، کە کۆکراوەی ژمارەیەک وتار و راپۆرتە بە درێژایی نیو سەدەی رابردوو لەسەر کورد نووسیویەتی، لە دیمانەکەی تایبەتی کوردستان 24 لەسەر ئەو پەرتووکە و ئەزمونی خۆی لەگەڵ کورد دەدوێت، دەشڵێت کرۆک و کات و سەرچاوەی پەرتووکەکە بۆ ساڵی 1986 دەگەڕێتەوە، بەڵم رووداوەکانی ساڵی 1991 زیاتر هانیاندا بۆ نووسینی پەرتوکەکە، بهتایبەت دوای لەشکرکێشی عێراق بۆسەر کورد.
جۆناسان رانداڵ، نووسەری ئەمریکی دهڵێت: "پەرتووکەکەم نووسی، چونکە زۆر توڕە بووم، رۆژئاواییەکان زۆریان دەربارەی کورد نەدەزانی، ئێوە پشتگوێخرابوون، من روماڵی راپەڕینی کوردستانم کرد، ئەو کات بە ترسەوە دەمبینی سوپای سەددام چۆن هەوڵی گەڕانەوە دەدات بۆ داپڵۆسین و چەوساندنەوەی کورد. بیرۆکەکە لە ساڵی 1986 دەستی پێکرد، ئاکار و هەڵسوکەوتی ئەمریکا زۆر هەراسانی کردم، بۆیە بڕیاری نووسینی پەرتووکەکەم دا. من ساڵێ 1991 هەڵەبجە و وێرانکارییەکانم بینی و لەسەر ئەو رووداوانەش بیستبووم".
راندڵ لە دیمانە تایبەتهکەی لەگەڵ کوردستان24 لەسەر ئەو پەرتوکە زیاتر دواو باسی لەو دۆخە جوگرافیە کرد کە کوردی تێدا قەتیسکراوە هەر لە شەڕی چاڵدێرانەوە تا ئەو کاتەی بەریتانیا وڵاتانی تری وەک شای ئێران و ئەتاتورکی تورکیا و شای عێراق کوردستانیان دابەش کرد. گوتیشی کورد مێژووێکی تاڵیان هەیە و هەر وەک چۆن ناپاکیان لێکراوە، خۆشیان شارازاییانە ناپاکیان بەرامبەر پرسی خۆیان کردووە.
جۆناسان رانداڵ، نووسەری ئەمریکی دهڵێت: "ناپاکی چەند جارێک روویداوە، نامەوێت بچمە ناواخنی ناپاکییەکان، بە دڵنیاییەوە لە ساڵێ 1966 ناپاکی روویداوە، پێشووتریش روویداوە و وشەی جاش چەقیوە، بەریتانیا و عێراق بەردەوام کەلێنیان لە نێوان کورد دۆزیوەتەوە، کاریگەری سیاسەتی دابەشبکەو و دەستیان بەسەردابگرە، بەسەر نەتەوەکانی تریش هاتووە و هیچیان بێخەوش نین، کوردیش وایە."
راندڵ لەسەر جیاوازی نێوان کورد، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جیاوازییەکان زەقن و ناپای ئەمریکا لە ساڵی 1972 جیاواز بووە لە ساڵێ 2017، ئەو گوتی کە هێنری کێیسینجەر هاوشێوەی بەریتانییەکان تەماشای کوردی دەکرد، کە ئەوان چەند خێڵێکی چیاکانن، وەک بەریتانیا لە هیندستان... ئەمریکا ئەو کات خزمەتی شای ئێرانی کرد". راندڵ جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەمریکا وەک پرسێکی مرۆیی مامەڵەی لەگەڵ پرسی کورد کردووە و دەکات، گوتی هیچ سیاسەتێکی دیاریکراوی نە بۆ کورد نە بۆ هیچ پێکهاتەیەکی تر نیە.
ئهو نووسەره ئەمریکییه دهڵێت: "تا ئیستاش پیێموایە کە ئەمریکا بەرپرسیاریەتیەکی زۆری لەسەر شانە دەربارەی ئەو رووداوانەی ماوەیکەی زۆرە لە ناوچەکە روودەدەن. لەسەر سەربەخۆی کوردستان، با روون بین ئەمریکا هیچ سیاسەتێكی تایبەتی بۆ کورد نییە، نە بۆ کورد و نە بۆ هیچ پێکاهەتەیەکیتر، سیاسەتی ئەمریکا لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، ترەمپ دەیەوێت بکشێتەوە، خۆشبەختانە لە لایەن راوێژکارانی ریگری لێکرا، بۆیە کەس نازانی چی دەگوزەرێت".
راندڵ لە دیمانە تایبەتەکەی لەگەڵ کوردستان 24 ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ئاسان نییە لە هەرێمێک و لە نێوان چەند نەتەوەیەکی ناوەندگەرا هەڵبکەن، کە دەوڵەتی نەتەوەیین و لەسەر بنچینەی شۆڕشی فەرەنسی نەتەوەیی بونیاتنراون. جەختی لەوەش کردەوە، کە کورد وەک گەلێکی دیموکراتی کە هەوڵی بۆ دەدەن دەبێت زیاتر لە بارودۆخ و رۆڵ و داهاتووی خۆیان تێبگەن وەک کەمینە لە وڵاتانی ناوچەکە.