سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره ده‌كات
گۆڕانكاری له په‌یكه‌ری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی سەندیکا دەکات، بەپێ ئامادەکاریەکان سەرتای ساڵی داهاتوو کۆنگرەی چوارەم دەبەسترێت و هەوڵ دەدرێت په‌یكه‌ری سەندیکا و یاسا و ئەندامێتی سەندیکا گۆرانکاری تیادا بکرێت. بەرپرسی لقی سەندیکاکانیش داوای هەمواری یاسای سەندیکا و کاری رۆژنامەوانی دەکه‌ن.
لەبارەی کات و شێوەی بەستنی کۆنگرە هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەڵێت، گۆرانکاری دەکەین و کۆنگرە دەکەوێتە سەرەتای ساڵی داهاتوو.
له‌كاتێكیشدا یاسای کاری رۆژنامەوانی و سەندیکا کۆمەڵێك کەموکورتی تێدایە و داوای هەموارکردنەوەی دەکرێت کە لەگەڵ بارودۆخی ئێستا بگونجێت، بەتایبەت جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی رۆژنامەنوسان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژمارەیەك پێشنیاز ئامادەکراون، کە هەوڵ دەدرێت له‌كاتی به‌ستنی كۆنگره‌دا جێبەجێ بکرێن.
بریارە لە هەرێمی کوردستان ئەنجوومەنی باڵای میدیا پێکبهێنرێت و یاسای کاری رۆژنامەوانی رێكبخرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش 16ی 12ی 2019 دیداری نێودەڵەتی میدیا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، ئه‌مه‌ش وەك هەوڵێك بۆ رێکخستنی کاری میدیای لە هەرێمی کوردستان.
H.B