لایەنەکان دەستکاریکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان رەتدەکەنەوە
"ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانمان ببرێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت"
K24- سلێمانی:
لایەنە سیاسیەكانی كوردستان جەخت دەكەنەوە، ئەگەر دەستكاری دەستووری ھەمیشەیی عێراق بكرێت و بیانەوێ دەستكاری مافە دەستوورییەكانی ھەرێمی كوردستان بكەن، ئەوا رێگە نادەن و ھەڵوێستی جددی وەردەگرن.
زۆربەی بەرپرسە سیاسیەکان پێیانوایە، دەستوور لەبنەڕەتدا کێشەی نییە و تەنیا کێشە له جێ بەجێکردنیدایه نەبێ، مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیش یه‌كێكه له‌وانه‌ی بڕوایان وایە، بەشێك لە سیاسییە عیراقییەکان و ئەجێندای ھەندێك وڵاتی دەوربەر، ھاندەرن بۆ ھەمواركردنی دەستوور.
دەستووری ھەمیشەیی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ خرایە دەنگدان و بە دەنگی ٧٨%ی دانیشتوانی عێراق پەسندکرا، ئێستاش دوای خۆپێشاندانه‌كانی عێراق كه خه‌ڵكی له كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی هه‌لی كار هاته ده‌نگ، به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سواری شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كان بوون و ئاراسته‌ی خۆپێشانده‌رانیان له خزمه‌تگوزارییه‌وه بۆ سیاسی گۆڕی و ئێستا داوای گۆڕینی ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر له گۆڕینی ده‌ستوور ده‌ست بۆ ماف و ئیمتیازاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببرێت، هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
H.B