هه‌نگاوه‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چڕ ده‌كرێنه‌وه
"یەكگرتنەوەی پێشمەرگە بارگرانی سەر شانی حكوومەت كەمدەكاتەوە"
K24- هه‌ولێر:
پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و ھەنگاوەكانیش بە ئاراستەی یەكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمەرگەن. پەرلەمانتارێکی یەکێتیش به باشی دەزانێت، یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بە یاسا بکرێت، ئەندامێکی لێژنەی دارایی‌ش پێی وایە، رێکخستنەوە لە ھەر کەرتێك بکرێت، بارگرانی درارایی لەسەر حکوومەت کەمدەکاتەوە.
له‌كاتێكدا یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی٧٠ و ٨٠ی هێزی پێشمەرگە، پرسی گەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمە، لای حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئەولەویەتە، کاروان گەزنەیی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی پێی وایە، یەکگرتنەوەی ئەو دوو ھێزە دەتواندرێت بە بڕیار بێت یانیش بە یاساش بێت، بەڵام چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ دابندرێت باشترە.
له‌به‌رامبه‌ریشدا لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە بارگرانی دارایی لەسەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کەمدەکاتەوە، بۆیە ئەم پرسە یەکێکە لە ھێلە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، رێکخستنەوە لە ھەر کەرتێك بكرێت، لە رووی داراییەوە قازانجی دەبێت.
ھەفتەی رابردوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگەی تاوتوێ کرد، بە ئامانجی دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانی، لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لێژنەیەك بە سەرۆکایەتی مه‌سرور بارزانی سەرۆكی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، له‌باره‌ی پێکھاتەی وەزارەت، میلاك، خەرجیەکان و ھەنگاوەکانی چاکسازی لە بورای کاروباری پێشمەرگە پێک‌ھات.
H.B