پەرلەمانی كوردستان یاسایەك لە خزمەتی رەوەندی كورد ئاماده دهكات
تایبەته بە ئەرك و مافەكانی رەوەندی كورد لە دەرەوەی وڵات
K24- ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان ھەوڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەك بۆ پاراستی ماف و ئەرکی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات دەدات، بۆ ئەمەش ھەوڵ دەدات پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ ئامادە بکات.
رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان لهمبارهیهوه دەڵێت: ھەوڵ دەدەن لە به زوترین کات پڕۆژە یاسایەکی گشتگیر ئامادە بکەن، کە بتوانێت خزمەت بە ڕەوەندی کورد له دهرهوهی وڵات بکات و کێشەکانیان چارەسەر بکات.
له بهرامبهریشدا عهبدولحهكیم خهسرهو، سهرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدوادا چوون پێشنیاز دەكات، حکوومەتی ھەرێمی كوردستان له سهرهتادا ھەوڵ بدات مادەی ١٢١ی دەستوری عێراقهوه ھەموار بکاتەوە، دواجار ھەوڵی ئەوە بدرێت نوسینگەی تایبەتی ھەرێمی کوردستان لە نوێنەرایەتییەكانی عێراق لەو وڵاتانی دەرەوە بکرێتەوە، بهمهبهستی جێبەجێکردنی کاروبارەکانیان.
هاوكات دیندار زێباری، سەرۆکی لێژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیران جەخت لە دڵسۆزی رەوەندی كوردی دەكاتەوە و دەڵێت: رەوەندی كوردی پاڵپشتی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی كوردستان دەكەن، لەكاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیش پاڵپشتی خۆیان دوپاتكردەوە و دەیان چالاكی جیاوازیان ئەنجامدا، بۆیە ئەركی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانه كار بۆ چارەسەركردنی كێشە فەرھەنگی و سیاسی و مرۆییەكانیان بكات.
ھەرچەندە تا ئێستا ئاماری دروست لە بارەی ژمارەی ئەو كەسانەی کۆچیان بۆ دەروەی وڵات کردووە، لە بەردەستدا نییە، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا لێژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات دەکەن، ئهمهش بۆ دیاریکردنی کێشەکانیان، کە خۆی لە کێشەی سیاسی و فەرھەنگی و مەدەنیدا دەبینێتەوە.
H.B