لە سلێمانی زۆرترین رووداوی ھاتووچۆ تۆماركراوە
دوای سلێمانی هه‌ولێر له پله‌ی دووه‌مدایه
K24- هه‌ولێر:
له رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆدا، ئاماری قوربانیانی هاتووچۆ له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێنه‌ڕوو و به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره، پارێزگای سلێمانی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
له‌كاتێكدا 17ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك به رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ ناسراوه، له‌م رۆژه‌دا زۆرترین چالاكی تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه‌ی شوفیران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجامده‌درین و ئاماری رووداوه‌كان و قوربانیانی هاتوچۆ ده‌خرینه‌ڕوو.
له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌مڕۆ چه‌ندین چالاكی به‌ڕێوه‌چوون و به‌گویره‌ی ئاماره‌كانی هاتوچۆی گشتی هه‌رێم، له پاریزگای سلێمانی زۆرترین رووداوی هاتوچۆ و قوربانی تۆماركراوه، دوای ئه‌ویش هه‌ولێر پله‌ی دووه‌می به‌رده‌كه‌وێت و دواتریش هه‌ر یه‌ك له دهۆك و هه‌ڵبجه له ریزبه‌ندی سێیه‌م و چواره‌مدان.
بەگوێرەی ئاماری ھاتوچۆی ھەرێم لە 10 مانگی ئەمساڵ (٣٧٦٥) ڕووداوی ھاتووچۆ لە سەرتاسەری ھەریمی کوردستان تۆمارکراون، کە (٤٨٩) کەس گیانیان لەدەستداوە و (٥٧٥٨)کەسیش برینداربوونە، بەگویرەی ئامارەکەش پارێزگای سلێمانی بە گەرمیان و راپەڕینیشەوە، بەتۆمارکردنی (١٥١٣) رووداوی ھاتوچۆ و گیانلەدەستدانی (٢١٢)ھاولاتی و برینداربوونی (٣٢٠٠)ی دیکە لەپلەی یەکەم دێت و ھەلەبجەش کەمترین رووداو و قوربانی تێدا تۆمارکراوە.
H.B