بەناوی كۆمپانیای ئەمنی پارە لە دوكاندارانی كەركووك وەردەگیرێت
باره‌گاكه‌ی دیار نییه و نازانرێت خاوه‌نه‌كه‌شی كێیه
K24- كه‌ركووك:
ماوه‌ی ساڵێکە کۆمپانیاییەکی ئەمنی بە پاڵپشتی هێزە عێراقیەکان به ناوی پاسه‌وانی شه‌وان پارە لە دووکاندارانی کەرکوك وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكیشدا نه باره‌گای ئه‌و كۆمپانیایه و نه خاوه‌نه‌كه‌شی دیار نییه كێیه، خاوەن دووکانەکانیش ده‌ڵێن: تا ئێستا چەندین دووکان سووتاون.
کوردستان۲٤ گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و دیمەنەی گرتووە، کە ژمارەیەك چەکدار لەبازاڕی کۆماری کەرکوك دەچنە لای دووکاندارەکان و هەر دووکانێزك بڕی ۲٥ هەزار دیناریان لێی وەردەگرن.
لەنێو بازاڕەکەدا، ژماره‌یه‌ك دووکاندار تاکو ئێستا ئامادە نەبوونە ئەو پارەییە بدەن، وەستا میرانیش یەکێکە لەو دووکاندارانە، کە سکاڵای تۆمار کردووە و هەموو ڕێگەیەکی یاسایی دژی ئەو کۆمپانیا ئەمنیەی گرتووه‌تەبەر.
دوكانداران له‌و مامه‌ڵه‌یه نیگه‌رانن، بەڵام وەك خۆیان دەڵێن: هیچیان پێی ناکرێت، چونکە ئەو هێزانەی کە لەکەرکووکن، پاڵپشتی لەو کۆمپانیا ئەمنییە دەکەن.
H.B