وەزیری ناوخۆ: بەمزووانە نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەکەینەوە

ئەمڕۆ نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران كرایەوە

K24 - سۆران

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرتی لە قەزای سۆران کردەوە و رایگەیاند "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و سوپاسی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی عێراق دەکەین، کە هاوکاربوون لە کردنەوەی ئەو نووسینگەیە".

وەزیری ناوخۆ گوتیشی: "بەمزووانە نووسینگەی پاسپۆرت لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دەکەینەوە و لە داھاتووشدا لە كۆیە و زاخۆش نووسینگەی پاسپۆرت دەكرێتەوە، دوای ئامادەكردنی شوێن نووسینگەی پاسپۆرت لە قەزای ئاكرێش دەكەینەوە".

 ھ.م