خۆپێشاندان جارێكی دیكه خه‌ڵكی عێراق ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
له‌ماوه‌ی مانگێكدا زیاتر له 200 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌مپه‌كانی سنووری خازر
K24- هه‌ولێر:
بەھۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە جارێكی دیكه ئاوارەکان دەگەڕێنەوە کەمپەکانی سنووری ھەرێمی کوردستان، به‌مه‌ش بارگرانی زۆر بۆ ئیدارەی کەمپەکان دروست کردبووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، لەماوەی یەك مانگی بەردەوامی خۆپیشاندانەکاندا، زیاتر لە ٢٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە بۆ کەمپەکان، حاجی زەینەبیش كه یه‌كێكه له‌و ئاوارانه‌ی به‌هۆی خپێشاندانه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاواره بووه، دەڵێت: لە ترسی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکان لە حەویجەوە دووبارە گەڕاوەتەوە کەمپی حەسەن شام، ئاشكراشی ده‌كات، 4 جار ئاوارە بووە و دەیەوێت لە کەمپ بمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت له‌و دۆخه‌دا بژیت، كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یدا هاتووه و حكوومه‌تی عێراقیش هیچیان بۆ دابین ناكات، له‌كاتێكدا له هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی زیاتریان ده‌كرێت.
هاوكات ره‌شید ده‌روێش، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كانی سنووری خازر باس لەوە ده‌كات، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاوارەکانیان لە بیر کردووە و ماوەی ٢ ساڵە کەمترین ھاوکاری کەمپەکانیان کردووە، گەڕانەوەی بەردەوامی ئاوارەکانیش گرفتی بۆ ئیدارەی کەمپەکان دروست کردووە.
لای خۆشیه‌وه ریچارد ئۆڵبراید، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەروەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاوارەکان كه سەردانی کەمپەکانی سنوری خازری کردووه، باس لەوە دەکات، ھاتوون لەگەڵ ئاوارەکان گفتوگۆ بکەن کە ھۆکارەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان چین و چۆن چارەسەریان بکەن.
لەماوەی خۆپیشاندانەکانی عێراق زۆرترین ئاوارە گەڕاونەتەوە کەمپەکان و لە ھەرسێ کەمپی حەسەن شامی یەك و حەسەن شامی دوو و کەمپی خازر نزیکه‌ی ٢٠ ھەزار ئاوارە نیشتەجێن و ڕۆژانەش دەیان خێزان ڕوو لە کەمپەکان دەکەنەوە.
H.B