نووسینگه‌ی پاسپۆتی سۆران كرایه‌وه
2 هاووڵاتی بوونه خاوه‌ن ژماره (1)ی ده‌رچوون و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت
K24- سۆران:
نووسینگه‌ی پاسپۆرت له‌سۆران كرایه‌وه و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وێرای خستنه‌ڕووی گرنكی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه بۆ دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی له‌سه‌ر هه‌ولێر، مژده‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی هاوشیوه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
وه‌ك ده‌ستپێكی یه‌كه‌م كاریش له‌و نووسینگه‌یه، كاری دوو هاوولاتی له نوێكردنه‌وه و ده‌رهێنانی پاسپۆرت رایی كران و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پاسپۆرته‌كانیان پێدرانه‌وه و بوونه خاوه‌نی ژماره یه‌كی ده‌رچوون و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه.
به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی سۆران نزیكه‌ی (350) هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی قه‌زاكانی چۆمان، مێرگه‌سۆر، رواندز و سۆران له‌گه‌ڵ دانیشتوانی سێزده ناحیه و گونده‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه و دانیشتوانی شاره‌دێی هه‌ریر له سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه، له ئه‌مڕۆ‌وه ده‌توانن مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان له‌م نووسینگه‌یه رایی بكه‌ن.
H.B