عه‌بدولمه‌هدی: ده‌ستوور پێویستی به هه‌مواركردن هه‌یه
"ناكۆكی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی عێراق هه‌یه"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیی ده‌كاته‌وه ده‌ستوور پێویستی به هه‌مواركردن و گۆڕانكارییه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته چه‌ك ته‌نیا له ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق له زانكۆی به‌رگری بۆ لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه‌كان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند "هیچ ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی ئێستا و حكوومه‌ته‌كانی داهاتوودا نییه، جگه له په‌ره‌پێدان به توانا ئه‌منییه‌كان".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا "ناكۆكی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی عێراق هه‌یه، به‌ڵام ئێمه له خاڵه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین".
عەبدولمەھدی، گوتی: "ھیچ ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی ئێستا و حكوومه‌ته‌كانی داهاتوودا، نییه، جگه له په‌ره‌پێدانی به توانا ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێت به‌رگری له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بكات. ئه‌مڕۆ كێشه له نێوان ئه‌مەریكا و كۆماری ئێران كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆیی عێراق ده‌بێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێستی ئێمه چی ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئێران بین دژی ئه‌مەریكا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا بین دژی ئێران دیسان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، عێراق به ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه‌وه ناڵاندوویه‌تی، بۆیه ئه‌م حكوومه‌ته، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كان بنیان نه‌ناوه، ئێمه كێشه‌ی زۆرمان له‌گه‌ڵ ئێران، كوەیت، توركیا، سووریا، سعوودیه، ئوردن و لوبنان هه‌یه، به‌ڵام پێمان گوتون كه ئێمه له ناكۆكییه‌كانه‌وه ده‌ستپێناكه‌ین، به‌ڵكو خاڵی هاوبه‌شمان زۆر زیاتره".
سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "گرنگی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوی پێویست و باشترین بنرێت بۆ چه‌ك داماڵین و ده‌بێت ته‌واوی چه‌ك له‌ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت. یه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌یه به ناوی عێراق بۆ ته‌واوی هاووڵاتییان حزبی و نا حزبی، ئه‌مه كارنامه‌ی ئێمه‌یه له حكوومه‌ت ده‌بێت رێكی بخه‌ین. ئێمه به فه‌رمانێكی دیوانی هه‌یكه‌لیه‌تی حه‌شدی شه‌عبیمان رێكخستووه. بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له هێزه چه‌كداره‌كان به هه‌مان شێوه‌ش له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه. وڵاتان و نه‌ته‌وه‌كان به شێوه‌ی راست، ده‌ستووره‌كانیان هه‌موار ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مەریكا ده‌ستووره‌كه‌ی شه‌ش به‌ند بوو، ئێستا 22 جار ده‌ستووره‌كه‌ی هه‌مواركراوه‌ته‌وه و ده‌ستووری ئێمه‌ش پێویستی به هه‌مواركردن و گۆڕانكارییه، چونكه به‌شێكی به‌نده‌كان كارا نین و گۆڕانكاری روویداوه".
ھ.م