بێرنارد كۆشنه‌ر: هه‌میشه سه‌رسامم به هه‌رێمی كوردستان
دهۆك لادێیه‌كی بچووك بوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، بێرنارد كۆشنه‌ر، له میانی پانێڵێكدا له دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رایگه‌یاند، له ساڵی (1974) هاتمه كوردستان، ئه‌و كاته كوردستان وه‌ك ئێستا نه‌بوو، دهۆك لادێیه‌كی بچووك بوو و ئێستا زۆر پێشكه‌وتووه.
بێرنارد كۆشنه‌ر گوتیشی: زۆر سه‌خته ئاشتی له ناوچه‌یه‌كی پڕ له ناسه‌قامگیریی بێته دی، ئه‌مه كاری زۆری ده‌وێت.
به‌شێكی قسه‌كانی ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی فه‌ڕه‌نسا، تایبه‌ت بوون به ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌وڕوپا و رووسیا، له‌م باره‌یه‌وه گوتی: ئه‌وڕوپا یه‌كگرتوو نه‌بووه و ناكۆكیی زۆری هه‌یه، رۆڵی رووسیا تا دێت زیاتر ده‌بێت و رووسیا توانی هه‌رێمی قرم داگیر بكات و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا نه‌یتوانیوه رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆر ئاسانه له‌گه‌ڵ پوتن قسه له باره‌ی ره‌وشی ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت، به‌ڵام قورسه له باره‌ی ئه‌وڕوپاوه قسه بكرێت.
كۆشنه‌ر باسی له ئه‌زموونی خۆی كرد و گوتی: كاتێك پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م وه‌رگرت، زۆر بڕوام به خۆم بوو، كه رۆڵی گه‌وره‌م هه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام كاتێك پۆستێكی گه‌وره وه‌رده‌گریت، ئه‌سته‌مه بتوانین هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت جێبه‌جێی بكه‌یت.
سه‌باره‌ت به رۆڵی فه‌ڕه‌نساش گوتی: هه‌میشه فه‌ڕه‌نسا له كوردستان یاریزانێكی گرنگ بووه و رۆڵی هه‌بووه. به تایبه‌تی له سه‌رده‌می میتران، كه زۆر دۆستی كورد بوو و روانگه‌ی تایبه‌تی بۆ پرسی كورد هه‌بوو. روانگهكهشی زیاتر مرۆیی بوو، نه‌ك سیاسی.
هه‌روه‌ها گوتی: زۆر ئه‌سته‌م بوو له سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن، داوا له عێراق بكرێت، ماف و خواستی خه‌ڵكی كورد له‌به‌رچاو بگرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، كه دهۆك وه‌ك گوندێكی بچووك بوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه گه‌شه‌یان كردووه و په‌یوه‌ندیی زۆر له نێوان هه‌ردوو پارچه‌ی كوردستاندا هه‌یه.