دهۆك.. له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی دیداری "ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی یه‌كێك ده‌بێت له قسه‌كه‌رانی دیداره‌كه
K24 – دهۆك:
ئه‌مڕۆ "زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك" كاره‌كانی دیداری "ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ده‌ست پێ كرد. سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی یه‌كێك ده‌بێت له قسه‌كه‌رانی دیداره‌كه. هاوكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی به وتارێك به‌شداریی ده‌كات. له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شاره‌زای كاروباری سیاسی و ئاسایش به‌شدار ده‌بن. كوردستان24 ڕاسته‌وخۆ ڕووماڵی پرۆگرام و چالاكییه‌كانی ده‌كات.
له یه‌كه‌م ڕۆژی كاره‌كانی دیداره‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) كاتژمێر (09:15 – 10:15) هه‌ریه‌ك له (قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و بێرنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا)، له پانێڵێكدا باس له "په‌یوه‌ندیی نێوان حوكمڕانیی باش و ئاشتیی ناوچه‌یی" ده‌كه‌ن. دواتر چوار "وۆڕك شۆپ" ڕێك ده‌خرێن.
له ڕۆژی دووه‌می دیداره‌كه‌دا، چوارشه‌ممه (20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه ده‌چن. له‌وانه له ده‌ستپێكی كاره‌كاندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "نێچیرڤان بارزانی" وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
دواتر له پانێڵی یه‌كه‌مدا، كه كاتژمێر (09:50 – 11:15)ـی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌خایه‌نێت، له ژێر ناوونیشانی "هه‌ولێر و به‌غداد: به‌ره‌وپێشچوون"، هه‌ریه‌ك له‌م كه‌سایه‌تییانه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بن:
- مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی.
- به‌شیر حه‌دداد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
- ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
- - فالح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق.
پانێڵی دووه‌میش كاتژمێر (11:15 – 12:45) له ژێر ناوونیشانی "داهاتووی عێراق" به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه ده‌چێت، كه ئه‌مانه‌ن:
- د. محه‌ممه‌د ڕازی، ڕاوێژكاری باڵای عه‌مار حه‌كیم.
- د. كین پۆڵاك، له ئینستیتیوتی ئه‌مه‌ریكی.
- د. عوسمان سێرت، له ئینستیتیوتی ئه‌نكارا.
- د. ئێرینا زیاگێلسكا، له ئینستیتیوتی ئابووریی جیهانی و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ.
- - د. محه‌ممه‌د عه‌لی شایانی، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران.
پانێڵی سێیه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت و تێیدا كاتژمێر (02:00 تا 03:00) گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی ئه‌نجام ده‌درێت.
پانێڵی چواره‌می ڕۆژی دووه‌می دیداره‌كه له ژێر ناوونیشانی "پاراستنی ئاشتی" ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كیی پانێڵه‌كه ساز ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش:
- د. لیندا ڕۆینسن.
- د. كارین یۆنگ، له ئینستیتیوتی ئه‌مه‌ریكی.
- باڵیۆز ڕامون بلیكوا، له یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا.
- برایان كاتز، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران.
- گالیب دالای، له فۆرومی شه‌رق.
هه‌ر له ڕۆژی دووه‌مدا پێنجه‌م و دوایین پانێڵ به ناوونیشانی "ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، به به‌شداریی ئه‌م قسه‌كه‌رانه به‌ڕێوه ده‌چێت:
- د. دالیا كایی، له ده‌زگای ڕاند.
- د. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دیان له زانكۆی تاران.
- د. دێڤد پۆڵۆك له سه‌نته‌ری واشنتن.
- دارین خه‌لیفه، له گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی.
- - كلاریسی پاستۆری، له یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا.
كوردستان24، سپۆنسه‌ری میدیایی فۆرومه‌كه ده‌كات و سه‌رجه‌م چالاكی و پانێڵه‌كانی فۆرومه‌كه ڕاسته‌وخۆ په‌خش ده‌كات.