جارێكیدیكه به‌نده‌ری ئوم قه‌سر داخرا
خۆپیشانده‌رانی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه، خۆپیشانده‌رانی عێراق، به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان له پارێزگای به‌سره‌ی ئه‌و په‌ڕی سنووری عێراق داخست.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان ده‌یان خۆپیشانده‌ر ئه‌مڕۆ چوونه‌ته سه‌ر رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌نده‌ره‌كه و رێگه‌كانیان داخستووه.
به‌نده‌ری ئوم قه‌سر ده‌روازه‌ی ئاویی عێراقه به رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا و كه‌رسته سه‌ره‌كییه‌كانی خۆراك له رێی ئه‌و به‌نده‌ره‌وه ده‌گه‌نه بازاری عێراق.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له خۆپیشانده‌ران كردبوو، رێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌نده‌ره‌كه بكه‌نه‌وه و نه‌بنه هۆی درووستبوونی گرانی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خواردن له عێراق.
راشیگه‌یاندبوو، به هۆی داخرانی به‌نده‌ره‌كه‌وه عێراق زیانی 6 ملیار دۆلاری به‌ركه‌وتووه.