مووچەی بەشێك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركووك دزرا
"بڕی 17 ملیۆن دینارە"
K24 - كەركووك
سۆران كامەران، پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو، مووچەی فەرمانبەرانی ھۆبەی حەویجەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركووك دزرا".
ئاماژەی بەوەش دا: "بڕیار بوو ئەمڕۆ فەرمانبەرانی ھۆبەی حەویجەی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی كەركووك مووچە وەربگرن، یەكێك لە فەرمانبەران چووەتە بانك مووچەی فەرمانبەران وەرگرێت، كە بڕەكەی 17 ملیۆن دینارە، كاتێك پارەكەی كردووەتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی، چەند چەكدارێك ھاتوون پارەكەیان لەناو ئۆتۆمبێلەكە بردووە".
گوتیشی: "چەند فەرمانبەرێك كە پوەندیدارن بە ھێنانی مووچە، لەلایەن پۆلیس دەستبەسەر كراون، پارێزگاری سەپێندراوی كەركووكیش لەسەر ئەو پرسە بانگهێشتی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كردووە".
پەیامنێرمان، راشیگەیاند: "تا ئێستا ھیچ كەسێك وەك تۆمەتبار لەسەر دزینی پارەكە دەستگیر نەكراوە".
ھ.م