وهزیری دهرهوهی ئێران هۆشداری دهداته وڵاتان
زهریف: خۆپیشاندان مافی خەڵکە و یاسای ئێران ئەو رێگەیهی پێداون
K24 - ههولێر:
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی کە پشتیوانی لە خوپیشاندانەکانی ئێران دەکەن و دەڵێت: "دەربڕینی ناڕەزایەتی مافی رەوای خەڵکە و یاسای ئێران ئەو رێگەیە بە هاووڵاتیانی دەدات".
زەریف لە درێژەدا دەڵێت: "پێویست ناکات هەندێك وڵات خۆیان وەك پشتیوانیی خەڵك وێنا بکەن کە بۆ چەندین ساڵە بە گەمارۆکانیان دۆخی ژیانی خەڵکیان بەم رۆژە گەیاندووە".
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیش دەکاتەوە، ئاکامی ئەو دەستێوەردانانە کە ئاسایشی گشتی ئێرانی کردووەتە ئامانج لە ئەستۆی ئەو وڵاتانە دەبێت.
ئهوه لهكاتێكدایه، له ماوهی چهند رۆژی خۆپیشاندانهكان، به هۆی توندوتیژییهوه، نزیكهی 106 كهس كوژراون، وهك رێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی ئاماژهی بۆ كردووه.
ئ. م