پارێزگاری هه‌ولێر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی له شاره‌دێی گوێڕ كرده‌وه
رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر ـ گوێڕ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
پارێزگاری ھەولێر چەند پرۆژەیەکی لە شاره‌دێی گوێر بەسەر کردەوە، کە لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی كوردستانه‌وه ئەنجامدەدرێن، چەند پرۆژەیەکی تەواوکراویشی کردەوە، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌واش دەڵێت: بۆ خزمەتکردنی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پێویستە پارێزگاکانی ھەرێم و عێراق ھەماھەنگی بکەن.
ئێستا ٤ پرۆژەی گەورە لە ناحیەی گوێر لە بواری جێبەجێکردندان، ٥ پرۆژەش تەواو کراون، لەو ناحیەیە بەھۆی شەڕی داعش ماوه‌ی 3 ساڵ ژیان تێیدا وەستا، بۆیە پارێزگاری ھەولێر دەیەوێت پرۆژەی خزمەتگوزاری لەو ناوچانەش ئەنجامبدات، کە کەتوونەتە دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.
H.B