نزیكه‌ی 26 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت چاوه‌ڕوانی حكوومه‌تن

داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن

K24- سلێمانی:

نزیکەی ٢٦ ھەزار کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت لە چاوەروانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیراندا ماونەتەوە، تا ناویان وەك خاوەن پێداویستی تایبەت تۆماربکرێت و بە پێی یاسا ببنە خاوەن ماف و موچەی خۆیان.

له‌مباره‌شه‌وه‌ كوێستان محه‌مه‌د، وەزیری کار و کاروباری کۆمەلایەتی دەلێت: ھەوڵی تەواویان داوه‌ و پلانیان ھەیە، تەنیا چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجوومەنی وەزیرانن، بۆ ئه‌وه‌ی بەشیك لە ژیان و دۆخی ئەو کەسانە باش بکەین.

هاوكات عومەور گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كار و كاروباری کۆمەلایەتی لە سلێمانی ئاماژە بە ئاماری خاوەن پیداویستیە تایبەتەکان دەدات و دەشلیت: لە ھەموو پاریزگاکان دەبیت ریژەکان وەربگیریت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت مافەکانیان لەلایەن حکوومەتەوە بۆ ده‌ستەبەر بکریت.

لە سالی ٢٠١٢ـه‌وه‌  ناوی ھیچ خاوەن پیداویستیەکی تایبەت تۆمارنەکراوە، بە گویرەی ئامارەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی نزیکەی ٢٦ ھەزار خاوەن پیداویستی تایبەت ھەیە، جگە لە بریندارانی شەڕی داعش، کە بەشێکی کردە خاوەن پیداویستی تایبەت, رووداوەکانی ھاتوچۆش ھۆکارێکی دیكه‌ی زیادبوونی ئەو توێژەیە، کە ساڵانە ھەزاران کەس دەکاتە خاوەن پیداویستی تایبەت.

H.B

Fly Erbil Advertisment