جه‌نگیز چاندار: توركیا ده‌زانێت پرسی كورد بوونی هه‌یه به‌ڵام به پاساوی تیرۆر هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنیان ده‌دات
دۆخی سووریا كاریگه‌ری له‌سه‌ر رای گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به توركیا درووست كردووه
K24- دهۆك:
جه‌نگیز چاندار، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و هاوكات شاره‌زای كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووپاتیكرده‌وه، له‌كاتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، تێبینیمان كرد كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌نگی به‌ڵێیان به‌كارهێنا و داوای سه‌ربه‌خۆییان كرد، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه دۆخێكی تراژیدیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
چاندار له دیدارێكدا له میانه‌ی كۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به سپۆنسه‌ری كوردستان 24 له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، گوتیشی: توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌ت به فه‌رمی له دژی ریفراندۆم بوو و به‌رهه‌ڵستی بیرۆكه‌كه و ده‌ره‌نجامه‌كانیشی ده‌كرد، دوای دوو ساڵ بینیمان په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ ئاستێكی زۆر نزم دابه‌زی. هه‌ستێكی نه‌رێنی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌رامبه‌ر به توركیا درووست بوو.
ده‌شڵێت: ئێستا حكوومه‌تێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاركردووه، كه خواست و ئامانجی زۆری هه‌یه و ده‌بینین له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م خه‌ریكه په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی سووریاش چاندار گوتی: ئه‌و دۆخه‌ی له سووریا هاتووه‌ته ئاراوه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رای گشتی كۆمه‌ڵگای هه‌رێمی كوردستانیش درووست كردووه، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا درووست بكات، بۆیه ده‌كرێت له‌مباره‌یه‌وه هه‌ست به مه‌ترسییه‌ك بكه‌ین، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و توركیا په‌یوه‌ندی دراوسێیهتین و هه‌ردوو لا له‌وه تێده‌گه‌ن، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان په‌یوه‌ندییه‌كانیان به ئاسایی بهێڵنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌ر له 8 مانگ له هه‌ولێر پرسیاری ئه‌وه‌م لێكرا، ئه‌گه‌ر راوێژكاری ئه‌ردۆغان بوومایه سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا چ راوێژێكم به‌و ده‌كرد؟ وه‌ڵامی ئه‌وه‌شم ئه‌وه بووه، كه ئه‌گه‌ر من ئه‌و پۆسته‌م هه‌بایه، هه‌ڵبه‌ته له كاره‌كه‌م دوور دهخرامهوه، چونكه بۆچوونی من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێچه‌وانه بوو و من دژی چوونی هێزه‌كانی توركیا بۆ عه‌فرین و ئه‌و سیاسه‌ته بووم، كه به‌رامبه‌ر كوردانی سووریا په‌یڕه‌و ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به پرسی كورد له توركیا و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له نێوان حزبه سیاسییه‌كان و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار "ئاكپارتی"، ئه‌و شاره‌زایه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته پرسی كورد له توركیا له رێگه‌ی دانوستان و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌راتی كورد بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به ته‌واوی داواكارییه‌كانیان چییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی توركیا ئه‌وان به تیرۆریست ناوببات و ئاماده نه‌بێت به پاساوی زاراوه‌ی "تیرۆریست" گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وكات ته‌نیا یه‌ك رێگا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌ناوبردنیانه، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه به‌ر له چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك، كاتێك توركیا ره‌تی ده‌كرده‌وه هیچ شتێك به‌ناوی پرسی كورد بوونی هه‌بێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌موومان ده‌زانین ئه‌مه راست نییه، چونكه پرسی كورد بوونی هه‌یه، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به‌ناوی تیرۆر رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنیان ده‌ده‌ن، له‌كاتێكیشدا دانوستان هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و دانوستانانه له‌باربران و دووباره شه‌ڕ ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش بوون به به‌شێك له مێژوو".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "توركیا هه‌میشه ده‌ڵێت من كێشه‌م له‌گه‌ڵ كورد نییه و كوردم خۆش ده‌وێت، له‌كاتێكدا له‌ژێر چه‌تری جه‌نگی دژ به تیرۆر رووبه‌ڕووی كورد ده‌بێته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی نه‌مانبینی هیچ هێرشێكی تیرۆریستی له سنووره‌كانی سووریاوه كرابێته سه‌ر خاكی توركیا، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌ی بۆچی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی كورد ده‌خه‌یته زیندانه‌وه؟ وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌مانه به فه‌رمی به‌شدارییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كردووه و كاتێك خۆیان كاندید كرد، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پێداچوونه‌وه بۆ سیڤییه‌كانیان كراوه و په‌سه‌ند كراون و هیچ بهرههڵستییهكیان نه‌كراوه، دواتر به ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراون".
چاندار ده‌می ره‌خنه‌كانی له حكوومه‌تی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له دژی كورد نیت، ئه‌ی بۆچی ئه‌وانه ده‌خه‌یته زیندانه‌وه كه به زۆرینه‌ی ره‌ها له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه؟ بۆچی ناوه كوردییه‌كان ده‌گۆڕی و تابلۆی شاره‌كان ده‌هێنیته خواره‌وه و به ناوی توركی ده‌یانناسێنی؟ ئه‌گه‌ر كوردت خۆش ده‌وێت، ئه‌ی بۆچی دژایه‌تی زمانی كوردی ده‌كه‌یت؟ ئایا زمانی كوردیش تیرۆریزمه؟ با ئێمه زۆر به راشكاوانه باسی ئه‌م پرسه بكه‌ین، پرسی كورد بوونی هه‌یه و ده‌بێت دان به بوونی كورد و مافه‌كانی گه‌لی كورددا بهێنین و چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه بكه‌ین".
H.B