په‌رله‌مانی عێراق پێشنیازی سه‌ندنه‌وه‌ی ئیمتیازاته داراییه‌كانی به‌رپرسانی عێراقی په‌سه‌ندكرد
بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی پله باڵاكان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند یاساییەك کرا و ده‌نگیش له‌سه‌ر یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی به‌رپرسه پله باڵاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی درا.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی به‌رپرسه پله باڵاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی دا.
ئه‌حمه‌د سه‌فار گووتیشی: كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی پله باڵاكان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
H.B