ئێران: کۆتاییمان بە پیلان هێنا
"زیاتر لە 100 كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كوژراون"
K24 - ھەولێر
رێبەری باڵای ئێران، خۆپیشاندانەکانی ئێران بە پیلانێکی ئەمنی لە دژی وڵاتەکەی ناودەبات و دەڵێت توانیویانە پاش چەند رۆژێك کۆتایی بەو پیلانە بهێنن. بەگوێرەی ئامارەكانیش زیاتر لە 100 كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كوژراون.
عەلی خامنەی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی ئێران پەیوەندیان بە ناڕەزایەتی گشتی خەڵک و خواستی گەلی ئێرانەوە نەبووە و پیلانێکی ئەمنی بووە، لە دژی ئاسایشی ئەو وڵاتە کە توانیویانە پاش چەند رۆژ شکست بەو پلانەش بهێنن.
خامنەیی، جەختیش دەکاتەوە کە لەبەرامبەر نەیارەکانیان لە رووی سەربازیی و سیاسی و ئەمنییەوە سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە و لە داهاتوویشدا شکست بە گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی دەهێنین.
بەگوێرەی رێكخراوی لێبوردنی نێودهوڵهتی، 106 كەس لە خۆپیشاندانەكانی ئێران كوژراون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار ھەن.
ھ.م