رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی: مایك پۆ‌مپێیۆ به‌نیازه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه
پلانی هه‌بوو تا به‌هاری ساڵی داهاتوو له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه به‌ڵام رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه پلانه‌كه‌ی گۆڕی
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی تایمی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری سێ سه‌رچاوه‌ی به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا گواستییه‌وه، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به نیازه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌ی پۆمپێیۆش، ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه، كه هه‌رسێكیان سه‌ر به حزبی كۆمارین رایانگه‌یاندووه، "وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی خۆ كاندیدكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی سه‌ر به كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به نیازه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه".
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌و سێ سه‌رچاوانه كه یه‌كێكیان پێشتر كاری له ئیداره‌ی تره‌مپ كردووه و دووه‌میشیان ئێستا پۆستێكی ئیداری له حكوومه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌وی دیكه‌شیان رۆڵێكی چالاك له حزبی كۆماری ده‌گیڕێت ئاشكرایان كردووه، پۆ‌مپێیۆ به نوێنه‌رایه‌تی ویلایه‌تی "كانزاس" خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سێنات بۆ ساڵی 2020 ئاماده ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، خۆیان قسه‌یان له‌گه‌ڵ پۆ‌مپێیۆ كردووه و ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ پشتڕاست كردوونه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، "له سه‌ره‌تادا پۆ‌مپێیۆ پلانی هه‌بوو كه تا به‌هاری ساڵی داهاتوو له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت، زیانی سیاسی به وه‌زیری ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نن و گرژی بخه‌نه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تره‌مپ و پۆ‌مپێیۆ، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پرسی له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته گه‌رمتر بووه".
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له زاری ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه گوتی: "به‌و هۆیه‌وه پۆ‌مپێیۆ به پلانه‌كه‌یدا چووه‌ته‌وه كاتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته سه‌ر تواناكانی بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و دووركه‌وتنه‌وه له ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی گونجاو".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئاخۆ پۆ‌مپێیۆ ئه‌و نیازه‌ی بۆ تره‌مپ ئاشكراكردووه یان نا، ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه هیچ وردهكاریێكیان له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، پۆ‌مپێیۆ به نیاز نییه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌شریعی "په‌رله‌مان" كاندید بكات.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "تایم"
H.B