شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە گەڕانەوە هەولێر
شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە سەبارەت بە پشکی هەرێم لە رەشنووسی یاسای بودجەی 2027، مووچە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و داواکاری بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت بۆ 750 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە بەغداوە گەڕانەوە هەولێر.
چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026، دیلان بارزان، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، شاندی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەنجامدانی سێ کۆبوونەوە لەگەڵ هەریەک لە فالح ساری، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی پلاندانان و باسم محەممەد وەزیری نەوت گەڕانەوە هەولێر.
ئاماژەشی داوە شاندەکە دوێنێ شەو لەگەڵ فەرهاد ئەترووشی، جێگەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، سەبارەت بە داواکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کۆبوونەوەیە شاندە تەکنیکییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا تاوەکوو سبەی بەردەوامیان دەبێت.
پەیامنێری کوردستان24 زانیویەتی، هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027 داوای نزیکەی 29 ترلیۆن دیناری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقی کردووە، لە بودجەی حاکیمە، مووچە، پلەبەرزکردنەوە دەگرێتەوە؛ کە ئەمەش لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ باسی لێوە کراوە، بەڵام حکوومەتی عێراق بە شاندی هەرێمی راگەیاندووە، پشکی هەرێمی کوردستان 12.67% دەبێت و ئاوارەکانمان
باسی لەوەش کرد، ئەگەر حکوومەتی عێراق دەست بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی خۆی بکات، ئەوا هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە بەهۆی قیرانەوە لە ساڵی 2015ەوە راگیراوە، هەروەها لە کۆبوونەوەکاندا باس لە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست کراوە، کە لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 116 هەزار کەسن، کە 81 هەزاریان سەر بە وەزارەتی ناوخۆن، 31 هەزاری دیکەش حکوومەتی عێراق دابینی دەکات.
هەروەها لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان باس لە چوارچێوەکانی داڕشتنی پرۆژە یاسای بودجە کراوە، کە دەبێت مافی هەرێمی کوردستان پارێزراوە بێت، هاوکات لەگەڵ وەزارەتی نەوت، پرسی بەردەوامی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان داوی کردووە، ئاستی هەناردەکردنی نەوت رۆژانە بگەیننە، 750 هەزار بەرمیل نەوت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتووە، رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 لە قۆناخی کۆتایی دایە و بە ئەگەرێکی زۆر هەفتەی داهاتوو کۆتایی دێت.