مەسرور بارزانی: سەرەڕای ئاڵنگارییەکان کوردستان لە گەشەکردندایە

 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرەی لە شاری هەولێر کردەوە و جەختی لەوە کردەوە، سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، کوردستان لە گەشەکردن بەردەوامە و پێشوازی لە وەبەرهێنەران دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 09ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس"، پەیامێکی لەبارەی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە هەولێر، حەفتەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەمان کردەوە، کە نزیکەی 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی تیایدا بەشدارن". 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا، "سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، کوردستان لە گەشەکردن ناوەستێت و دەرگای بە ڕووی وەبەرهێنەراندا کراوەیە".