نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ره‌وشی سووریا "كاره‌ساتباره"
17 ملیۆن هاووڵاتی ئاواره و په‌نابه‌رن
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیگه‌رانی خۆی له خراپتربوونی ره‌وشی مرۆیی سووریا راگه‌یاند و ئه‌و ره‌وشه‌ی به "كاراساتبار" وه‌سفكرد.
"ستیڤان دوگریك"، گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنفرانسێكی میدیای كه له باره‌گای رێكخراوه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، گوتی: "تا ئێستا زیاتر له (11) ملیۆن هاووڵاتی سووریا وه‌ك په‌نابه‌ر له وڵاته‌كه‌یان ره‌ویان كردووه و (6) ملیۆنیش له ناوخۆی سووریا ئاواره بوون".
گوتیشی: "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی ره‌وشی ژیان و سه‌لامه‌تی نزیكه‌ی (3) ملیۆن كه‌سه، كه ئێستا له ئیدلب و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێن".
گوتیشی: "له كۆتایی مانگی رابردووه‌وه هێرشی ئاسمانی سوپای سووریا و تۆپخانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای ئیدلب و شاره‌كانی حه‌ما، حه‌له‌ب و لازقییه زیاتر بووه".
روونیشیكرده‌وه، "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات پابه‌ندی پرسی پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان بن و نه‌بنه هۆی زیاتر وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری سووریا".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر