فه‌رمانده‌یه‌كی پاسداران: رێگه‌مان نه‌دا تاران ببێته به‌غدا و به‌یرووت
له عێراقیش خۆپیشانده‌ران درووشم له دژی ئێران به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران، له باره‌ی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگریان له "دوژمنان كردووه" تاران بكه‌نه به‌غدا و به‌یرووت.
محه‌مه‌د ره‌زا یه‌زدی، فه‌رمانده‌ی لیوای "محه‌مه‌د رهسولوڵڵا"، له كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ئه‌ندامێكی سوپا، كه له خۆپیشاندانه‌كان كوژراوه، رایگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س كه خۆیان به دوژمنان فرۆشتووه، ده‌یانه‌وێ له ئاسایش و سه‌قامگیری ئێران و تاران بده‌ن و گوتی: "هێزه به‌رگریكاره‌كانمان له ئاسایش به‌ره‌نگاری ئاژاوه‌گێڕان بوونه‌وه و رێگه‌یاند نه‌دا تاران بكه‌نه به‌یرووت و به‌غدا، له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات خه‌ڵكانێك هه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت تاران وه‌ك به‌یرووت و به‌غدا لێبكه‌ن".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه خۆپیشانده‌ران به‌سه‌ر دووبه‌ره دابه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت: "گرووپی یه‌كه‌میان به‌رهه‌ڵستی هه‌ندێك له سیاسه‌ته‌كانی وڵاتن، گرووپی دووه‌میشن هه‌ندێك كه‌سن كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دوژمنی ده‌ره‌كی هه‌یه".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق، كه له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه ده‌ستیپێكردووه، درووشم له دژی ئێران به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
له لوبنانیش درووشم له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌و حزبانه‌ی له تاران نزیكن، به‌رز ده‌كرێته‌وه.
به‌هۆی گرانكردنی نرخی به‌نزین، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هاووڵاتیانی ئێران له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامن و تا دێت درووشمهكانیش له دژی ده‌سه‌ڵاتداران توندتر ده‌بن.
به‌هۆی توندوتیژییهكانیشهوه، تا ئێستا زیاتر له 106 كه‌س كوژراون وه‌ك رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی باسی ده‌كات.
ئ. م