سووریا داوا له جیهان ده‌كات رێگه له "تاوانه‌كانی توركیا" بگرن
هێرشی شه‌وی رابردووی توركیا بۆ سه‌ر گرێ سپی شه‌رمه‌زار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیای به كه‌سێكی ده‌رچوو له یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌سف كرد و دووپاتی كرده‌وه، نیازه‌كانی ئه‌ردۆغان جگه له داگیركاریی و دوژمنكاریی، هیچ دیمه‌نێكی دیكه نیشان ناده‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی "سانا"ی سه‌ر به حكوومه‌تی دیمه‌شق، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناو و پۆستی ئه‌و به‌رپرسه بكات، له‌و زمانی ئه‌و گواستییه‌وه، "رژێمی توركیا و هێز و ئامرازه‌كانی و ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره‌ن، تاوان له دژی گه‌لی سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێشتر له‌م باره‌یه‌وه له ئه‌ستانه و سوچی رێككه‌وتن كراوه" به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناو و پۆستی ئه‌و به‌رپرسه بكات.
هه‌روه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا، زۆر به توندی هێرشی شه‌وی رابردووی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له گرێ سپیی باكووری سووریا، شه‌رمه‌زار كرد، كه به هۆیه‌وه 5 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا، كه له‌ناویان منداڵیش هه‌بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا داواشی له رای گشتی جیهان كرد، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به جووڵه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ناچار بكه‌ن ده‌ست له تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به گه‌لی سووریا هه‌ڵگرێت و ره‌فتاره‌كانی ئه‌ردۆغانی به پێشێلكارییه‌كی زه‌ق و مه‌ترسیداری یاسا و جاڕنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆیی وه‌سف كرد.
سه‌رچاوه: سانا
H.B