توركیا: له‌گه‌ڵ رووسیا گفتوگۆ له‌باره‌ی بوونی هێزه كوردییه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌ین
"تا ئێستاش شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به جلی سهربازیي سووری له مونبج ماون"
K24- هه‌ولێر:
خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگريی توركیا دووپاتی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن، كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره ده‌یانگرێته‌وه.
ئاكار گوتی، رووسیا به توركیای راگه‌یاندووه، كه له رۆژی 29ی ئوكتۆبه‌ری رابردوودا, 34 هه‌زار شه‌ڕڤان و 3200 پارچه‌ی چه‌كی قورس, به درێژایی سنووری تا قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر كشاونه‌ته‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌و ئه‌نجامانه تاووتوێ ده‌كه‌ن، كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، توركیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، تا ئێستاش یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له ناوچه‌ی مونبج ماونه‌ته‌وه و جلی هێزه‌كانی رژێمی سوریایان پۆشیوه، داواشی له رووسیا كرد، "ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
وه‌زیری به‌رگريی توركیا گوتی: له‌گه‌ڵ رووسیا له‌باره‌ی زیادكردنی گه‌ڕی سه‌ربازيی له ته‌ل ره‌فعه‌ت له گفتوگۆی به‌رده‌وام دان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر مه‌ولوود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، رووسیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازيی له باكووری سووریا كرد، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگريی رووسیای به‌دوای خۆیدا هێنا و سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و لێدوانه‌ی چاویش ئۆغلۆ راگه‌یاند و هۆشداريی دایه توركیا، كه هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌م جۆره, دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B