گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان 24: داعش هێشتا چالاكی ماوه
"رێكخراوه‌كه هه‌م چه‌كداری ماوه هه‌میش پشتیوانیی دارایی"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش هێشتا چالاكی ماوه و چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ش مه‌ترسین له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
كۆلۆنێل مایڵز كاگینس، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 8ی كوردستان 24، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌زانرێت له باره‌ی رێكخراوی داعش، چه‌ند هه‌زار چه‌كدارێكی ماوه، هه‌ندێكیش وه‌كوو پشتیوانیی دارایی رێكخراوه‌كه كار ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به كوژرانی كه‌سێك، یان سه‌ركرده‌یه‌كی داعش، بیر و هزری توندڕه‌وی كۆتایی نایه‌ت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و ئایدۆلۆجیا توندڕه‌وه كۆتایی بێت.
باسی له هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه شانبه‌شانی یه‌كدی له دژی داعش شه‌ڕیان كردووه و هاوكاریی پێشمه‌رگه‌بوونه له شه‌ڕی دژی رێكخراوه‌كه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه گرنگه به شێوه‌یه‌كی جیهانی سه‌یری مه‌ترسییه‌كانی داعش بكرێت، به‌شێك له گه‌نجان كه په‌رته‌وازه بوونه و له خێزانه‌كانیان دابڕاون، چوونه‌ته ریزی رێكخراوه‌كه و ئه‌وانیش ئه‌و دۆخه‌یان قۆستووه‌ته‌وه, به‌ڵام هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئ. م