عه‌دنان موفتی: لە عێراق گۆڕانکاری ریشەیی به‌ڕێوه‌یه‌

"گۆڕانکارییەکانی عێراق زۆر به‌ خێرایی رووده‌ده‌ن"

K24- هه‌ولێر:

له‌باره‌ی دۆخی عیراق ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت: گۆڕانکارییەکانی عێراق زۆر خێران، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، نوێنەرانی کورد لە لێژنەی ھەمووارکردنەوەی دەستوور پێویستیان بە پشتیوانی سیاسی و یاساییە

عەدنان موفتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، گۆڕانکارییەکانی عێراق زۆر به‌ خێرایی رووده‌ده‌ن و یەکەمجارە خەڵکی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی شارستانیانە داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.

ده‌شڵێت: ئەوەی کورد تێگەیشتبێت، گۆڕانکاری ریشەیی لە عێراق لە رێگایە، بەڵام گۆرانکاریەکە فەرھەنگی و رۆشنبیریە، نەك سیستەمی سیاسی.

له‌ به‌رامبه‌ردا جه‌مال قاسمی، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانیش دەڵێت: نوێنەرانی کورد لە لێژنەی ھەمووارکردنەوەی دەستوور پێویستیان بە پشتیوانی سیاسی و یاساییە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، گوتەبێژی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، سیستەمی سیاسی لە عێراق گۆڕانکاری ریشەی بەسەردا دێت، کوردیش تەواو پێچەوانەی ئەو بۆچوونەیە.

H.B