چین: ئه‌مه‌ریكا هه‌راسانمان ده‌كات
سنووری ئاوی كه‌ناراوه‌كانی چینیان به‌زاندبوو
K24 – هه‌ولێر:
چین داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، كرده‌وه "ههراسانكارهكان"ـی له ده‌ریای باشووری چین رابگرێت.
ئه‌و داوایه‌ی چین دوای ئه‌وه دێت، كه كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سنووری ئاوی كه‌ناراوه‌كانی چینیان به‌زاندبوو.
سوپای چین، ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، "دوو كه‌شتی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له نزیك ئه‌و دوورگانه تێپه‌ڕیون كه كێشه‌یان له باره‌وه هه‌یه".
رێڕه‌وی ئاوی یه‌كێكه له كێشه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین و حكومه‌تی "په‌كین" چه‌ند جارێك داوای له ئه‌مه‌ریكا كردووه، "له ده‌ریای باشووری چین هه‌راسانیان نه‌كات".
چین خۆی به خاوه‌نی ته‌واوی ده‌ریای باشووری وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت. ده‌ریاكه هاوسنووره له‌گه‌ڵ "شانشینی برۆنای، مالیزیا، فلیپین، تایوان و ڤێتنام" و ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه خۆیان به خاوه‌نی به‌شێكی ده‌زانن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر