مایك پێنس دڵنیایی ده‌داته كورد
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مایك پێنس له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كانیان
K24 - هه‌ولێر:
مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته عێراق و له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌شداری له جه‌ژنی "سوپاسگوزاری" كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، فڕۆكه‌كه‌ی مایك پێنس راسته‌وخۆ له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی رۆژئاوای ئه‌نبار نیشتووه‌ته‌وه، دواتر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، پێنس داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام نه‌درێت و داواكانیشیان جێبه‌جێ بكات، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش دڵنیایی داوه‌ته پێنس.
هاوكات نیگه‌رانی خۆیشی له جموجۆڵه‌كانی ئێران له عێراق خستووه‌ته‌ڕوو داوایكردووه سنووردار بكرێت.
دوای به‌شداریكردنی له جه‌ژنی سوپاسگوزاریی له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، پێنس له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
له هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و مسته‌فا سه‌ید قادر، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبووه‌وه.
له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پێنس باسی له‌وه كرد، كورد هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی به یه‌كه‌وه شان به‌شان شه‌ڕی داعشیان كردووه و ناوچه‌كه‌یان له چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه پاككردووه‌ته‌وه.
پێنس به ناوی ئیداره‌ی تره‌مپ، دڵنیایی داوه‌ته كورد، كه پارێزگاری له په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه دووپات كردووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌ختی له به‌هێزكردن و پارێزگاریكردن له په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان كورد و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و رایگه‌یاند، زۆر له مێژه ئه‌و په‌یوه‌ندییه درووست بووه و پابه‌ندیشن به هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رایگه‌یاند، سه‌ردانی پێنس له‌و كاته‌دا گرنگه و به‌ناوی گه‌لی كورده‌وه سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد، بۆ ئه‌و هاوكارییه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی كرد.
نێچیرڤان بارزانی، هیواشی خواست په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا په‌ره‌پێبده‌ن و رۆژ به رۆژ به‌هێزتر بێت.
ئ. م